![]() | ||
| سه‌ره‌تا | شوێنی پاره‌وه‌رگرتن | جۆنێتی به‌کارهێنانی سایتی میرمه‌نی | کۆمه‌ک و یارمه‌تی | پرسیار و وه‌لام | په‌یوه‌ندی | ||
....به‌رێزان هه‌موو ده‌زانین که به‌خشینی یارمه‌تی وه کۆمه‌ک له‌هه‌موو جیهاندا وه‌کو کارێکی خێرخوازی بۆ هاوکاری هه‌ژارو لێقه‌وماوان کارێکی پڕ مانا‌و مرۆڤایه‌تیه که هه‌ر که‌سێک به پێی توانای خۆی ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بێت ده‌ستی یارمه‌تی درێژ بکات بۆ ئه‌وانه‌ی که زۆر پێویستیان پێیه‌تی خه‌ڵکی یارمه‌تی له‌وسه‌ری دنیاوه ده‌نێرن بۆ ئه‌و سه‌ری دونیا بێ ئه‌وه‌ی بزانن ڕاسته‌وخۆ یارمه‌تیه‌که‌یان ده‌درێت به‌کێ به‌ڵام دڵنیان که یارمه‌تیه‌که‌یان له‌ده‌ستێکی ئــه‌مین دایه وه جـێگای خۆی ده‌گـریت، بۆیه ئه‌م خاڵه گـرنگه وه ڕێک‌و پێکـی به‌رنامه‌یه‌کی ڕوون‌و ئاشـــــــکرا بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیه‌کان ده‌بێته هۆی ئارام کردنه‌وه‌ی باری ده‌رونی خه‌ڵک وه دڵخۆشیــــــــان ده‌کات که هه‌وڵه‌کانیان به خۆرڕیی نه‌چووه هه‌روه‌ها یـارمه‌تیه‌کانیشیان گه‌یشتۆته جێی مه‌به‌ست ئه‌و یارمه‌تیانه ته‌نها به مه‌به‌ستی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌درێن وه‌مه‌رج نیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کـی نه‌ته‌وه‌یی یان هاووڵاتـــــــــێتی هه‌بێت له نێوان که‌سه‌کاندا ئێمه‌ش له‌و بــڕوایه‌داین که هیچ نه‌بێت بۆ هاو وڵاتیه‌کانی خۆمان ده‌توانیین زۆر شت بـگۆڕین و هاوکاری بکه‌ین به‌یه‌که‌وه بۆ باشکردنی ژیانی مناڵانی کــــوردستان یان یارمه‌تی کۆبکه‌ینه‌وه بۆ کاره‌ساتێکی کتو بڕ یان نه‌خۆشێکی په‌ککه‌وته بێ گــــــــوێ دانه هاوکاری حکــــــــومه‌ت یان ده‌ستپانکردنه‌وه له‌م وه‌زاره‌ت و ئه‌و فه‌رمانبه‌ره، هه‌رچه‌نده ئه‌وه کاری خۆیانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی به خه‌ڵک ده‌کـرێت خێرا‌و ده‌ست به‌جێیه ، کورد گوته‌نی گــه‌رماو گه‌رم فریا که‌وتن قیمه‌تی ته‌واو نابێت زۆر که‌س له ئێمه به‌دڵ ده‌یه‌وێت یارمه‌تی بدات، به‌ڵام نازانێت چۆن، یان مشکله‌یه‌کی تر هه‌یه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که جاری وا هه‌یه ئه‌و یارمه‌تیه زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه ، که‌م که‌س له‌ئێمه هه‌یه که بتوانیت 100$ بدات یان هه‌تا 50$ بێگــــومان ئه‌وه پاره‌یه‌کی زۆره وه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی، به‌ڵام ناردنه‌وه‌ی ته‌نهــــــا 1$ هیچ که‌س ناڕه‌حه‌ت ناکات وه کیسه‌باخه‌ڵی که‌سمان هه‌ڵناته‌کێنی به‌ڵام ناردنی ئه‌و دۆلاره ده‌بێته هۆی دابین کردنــی خوارنی به‌لانی که‌مه‌وه دوو منداڵ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ. هه‌ر بۆ نمونه با مییر مه‌نی وه‌ربگرین که 50،000 که‌س حسابی هه‌یه له‌گه‌ڵـیداجگه له‌کۆمپانیا گـه‌وره‌کان ، مانگی ته‌نها یه‌ک دۆلار له خاوه‌ن حیسابه‌کانه‌وه ده‌کاته جی؟؟؟ که‌سیشمان به مانگی دۆلا‌رێک هه‌ژار نابین، وایه؟! ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێت ئه‌و کاسانه ناڕه‌حه‌ت بکه‌ین که مییر مه‌نی به‌کارده‌هێنن به‌ڵام خۆشمان به لێپرسراو ده‌زانین که باسی ئه‌وه بکـــــــه‌ین جونکه له‌وانه‌یه هه‌ندێک که‌س ئه‌وه نه‌زانن . مشکله‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه که ناردنه‌وه‌ی پاره له‌ڕێگای وستێرن یــــــــــونیه‌ن یان کۆمپه‌نی تر به‌لان که‌مه‌وه 5$ ده‌ڕوات بۆ حه‌قـی ناردنه‌وه‌که، به‌ڵام مییر مه‌نی به خۆڕایی ده‌یکـات وه هیچ عموله‌یه‌ک وه‌رناگـــــــــــرێت، واته گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 1000 که‌ره‌ت 5$ به‌لانی که‌مه‌وه له‌مانگێکــــدا بزانه چی پێ ده‌کــــــــــــــــرێت، کاتێ مییر مه‌نی ئه‌و ئه‌رکه ده‌خاته سه‌ر شآنی خۆی چاوه‌ڕێــــــــی هیچ قازانج‌و سودێک ناکات وه ته‌نها به مه‌به‌ستی خێر ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌دات. هه‌وڵ ده‌ده‌یـــن بڕی ئه‌و پاره‌ی که کــــــــــۆده‌کرێته‌وه بۆ هه‌ر حـــــاڵه‌تێک له‌سه‌ر سایته‌که رۆژ به ڕۆژ کۆی پاره‌که ڕابگـــــــــــه‌یه‌نرێت که چه‌نده؟ ڕێکـخراوه‌کان چۆن ســــــــــوود له مییر مه‌نی وه‌رده‌گـــــــــــــرن؟ داوا له ریکخراوه‌کان وه ئه‌وانه‌ی که له‌بواری هاوکــاری مروییدا کارده‌که‌ن، که بو هه‌ر حاله‌تیکی یان روداویــکی کتوپر که پیویستی به یارمه‌تی خیرا هه‌یه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره ره‌چاو بکـــه‌ن یه‌که‌م- ناردنی رووونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی حـاله‌ته‌که یان ڕووداوه‌که دووه‌م- ئه‌گه‌ر بکریت وینه‌ی حاله‌ته‌که یان رووداوه‌که بنیرن بومان سیهه‌م- کاریگه‌ری ئه‌و یارمه‌تیه له‌سه‌ر حاله‌ته‌که چون ده‌بیت، وه چی له‌چی ده‌گــوریت چواره‌م- چــی بکریت باشه جگه له پــاره کـوکردنه‌وه خـــه‌لکی تر (جگه له ڕێکخراوه‌کان) چون سوود له مــییر مه‌نــی وه‌رده‌گرن؟ ئه‌گه‌ر حاله‌تیکت دیت که پیویستی به یارمه‌تی هه‌بو‌و، تکایه ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه که‌باسمان کردن بۆمان بنێرن دوای ئه‌وانه ئیمه چـی ده‌که‌ین؟ ئیمه ریکخراویک راده‌سپیرین که راستیه‌که‌نمان بو یه‌کالا بکاته‌وه هه‌ڵسێت به سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و پارانه‌ی که‌بۆی کۆده‌کرێته‌وه چۆن خه‌ڵکی خێرخواز یارمه‌تیه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن له‌رێگای مــیر مه‌نیــه‌وه؟ پێشه‌کی ده‌بێت حسابێک بکه‌یته‌وه بۆ خۆت له‌گه‌ڵ مییر مه‌نی، پاشان ده‌توانیت ئه‌و بڕه‌پاره‌ی که‌ده‌ته‌وێت بیخه‌یته سه‌ر حیسابه‌که‌ت بۆ نمونه 10 دۆلار یان 10 یۆرۆ یان 10 پاوه‌ند یان زیاتر، هه‌ر جاره‌ی که بته‌وێت پاره ببه‌خشیت ده‌توانیت ئه‌و پاره‌یه به‌کاربهێنیت، مه‌رج نیه هه‌موو پاره‌که بده‌یت به ته‌نها یه‌ک حاڵه‌ت به‌ڵکو ده‌توانیــت دابه‌شی بکه‌یت بۆ نمونه حاڵه‌تی یه‌که‌م 2 دۆلار یان 2 یۆرۆ یان 2 پاوه‌ند، وه رسیدی ماوه ده‌توانیت له‌حیسابه‌که‌تدا بهێڵیته‌وه بۆ جاریکی تر یان حاڵه‌تیکی تر، یان به هه‌ر جۆریک که خۆت بته‌وێت وه ویــژدانت بخوازێت ده‌توانیت ئه‌و پاره‌یه دابه‌ش بکه‌یت وه‌یان مانگانه ببڕیته‌وه بۆ خێزانیک که له‌لایه‌ن مییر مه‌نیه‌وه دیاری کرابێت وه بڵاو کرابێته‌وه |
![]() به‌کارهێنانی میـــر مه‌نی بۆ ناردنه‌وه‌ی پاره بۆ کوردستان زۆر ئاسانه، ته‌نها 3 هانگاوی راسته‌و خۆی ده‌وێت به‌م شێوه‌یه یه‌که‌م - حیساب بکه‌ره‌وه دووه‌م - پاره بخه‌ره سه‌ر حیسابه‌که‌ت سیهه‌م - پاره‌که بنیره‌وه بو که‌سوکارت ![]() تکایه ئاگاداربه میـــرمه‌نی ڕێژه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی له‌گه‌ڵ بۆرسه‌ی جیهانی ده‌ڕوات، جاری وا هه‌یه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا نرخی دراو زیادو که‌م ده‌کات، بۆیه ده‌بێت چاودێری نرخ بکه‌یت | |
Meer Money Transfer | ||
| Copyright 2005 MeerMoneyTransfer.com, All rights reserved. | ||